چاوانيا زالبوونێ بسەر خەمۆکيێ ل شەڤان دا
SNN:
خەمۆکی کێشەیەکی میزاجە و پەیوەندی بە ھێما ھەستی و جەستەییەکانەوە ھەیە و لە ژیانی ڕۆژانەدا ڕەنگ دەداتەوە، تەنھا لە ئەمەریکادا ١٦ ملیۆن کەس ئەم نەخۆشیەیان ھەیە.
ھەر کەسێک بە شێوەیەکی جیاواز تووشی خەمۆکی دەبێت، لەوانەش ھەندێک کەس شەوان نیشانەکانی خەمۆکی تیایاندا زیاددەکات.
خەمۆکی شەوان ھەندێک جار وادەکات کەسەکە تووشی کێشەی کەم خەوی بێت و ناھێڵێت کەسەکە بخەوێت، ھەندێک نیشانەی تریشی ھەیە وەک: ھەست کردن بە تەنھایی، بێ ھیوایی لەگەڵ ھەست کردن بە بۆشایی لە شەواندا.
چی وادەکات لە شەواندا کەسێک خەمۆکی تووش بێت؟
• کۆمەڵێک ھۆکاری زۆر ھەیە بۆ ئەم حاڵەتە بەتایبەت ئەو کەسانەی خەمۆکیان بەشێوەیەکی مامناوەند ھەیە بەڕۆژ سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کار چالاکیە ڕۆژانەکان، بەڵام لە شەواندا کاتێک کەسەکە دەست بەتاڵ دەبێت و ھیچ شتێک نیە بیکات، ئەو کات دەست دەکات بە بیرکردنەوە.
• توێژەرەکان ھۆکارێکی تری خەمۆکی لە شەواندا بە گلۆپە ڕووناکەکان دادەنێن بەتایبەت گلۆپی سپی و شین، کە وادەکەن بەخەبەر بێت کەسەکە و نیشانەکانی خەمۆکی زیاتر تێدا دەربکەوێت، تەنانەت ھەبوونی تەلەفیزۆن لە ژووری تاریکدا ئاستی کۆرتیزۆڵ بەرز دەکاتەوە و نیشانەکانی خەمۆکی زیاددەکات.
• ھۆکارێکی تر تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجی کەسەکەیە، کە ڕووناکی دەستکرد وادەکات کاتژمێری بایۆلۆجی کەسەکە تێکبچێت و میزاج تێکدەدات و نیشانەکانی خەمۆکی دەردەکەوێت.
چۆنیەتی زاڵ بوون بەسەر خەمۆکیدا:
خۆشبەختانە چەند ڕێگایەک ھەیە بۆ زاڵ بوون بەسەر خەمۆکیدا، کە بریتین لە:
• پشوو بدە پێش خەوتن بە ماوەی ٢ کاتژمێر: ئەمەش یارمەتیت دەدات جەستە خاو بێتەوە و ئامادەبێت بۆ خەوتن.
• ئیش و کار و ھەرچ شتێکی دڵەراوکێ ھێنەر لە دەرەوەی ژووری خەوتن دابنێ: ئەمەش یارمەتی شوێنی خەوەکەت دەدات ھێمن و ئەرێنی بێت.
• چالاکیە پشوو دەرەکان ئەنجام بدە: وەک وێنەکێشان، یۆگا و مێدیتەیشن کە سترێس کەم دەکەنەوە.
• دوور بکەوەرەوە لە شاشە رووناکەکان: ھەوڵ بدە لە پێش ٢ کاتژمێر پێش خەوتن دووربکەویتەوە لە شاشە ڕووناکەکان و ڕووناکی.
• خواردنەوەی کافاین و کحول کەم بکەرەوە: ئەمانە نیشانەکانی خەمۆکی زیاددەکەن و کافاین لە کاتی درەنگدا خەو تێکدەدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی