ئه‌یلول 09, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پسپۆره‌كی ئاڤێ: قەیرانا كێم‌ ئاڤيێ ل هەرێما كوردستانێ سەرهەلدده‌ت

پسپۆره‌كی ئاڤێ: قەیرانا كێم‌ ئاڤيێ ل هەرێما كوردستانێ سەرهەلدده‌ت
باسنيوز:
پسپۆڕێكی ئاو رای دەگەیەنێت، گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك مەترسییەكی گەورە لەسەر هەرێمی كوردستان دروست ناكات و نابێتە هۆی كۆچكردنی هاووڵاتیان، جەختیش دەكاتەوە ئەگەر ئیدارەی ڕاپەڕین بیەوێت دەتوانێت كیشەكە بە شێوەیەكی كاتی چارەسەر بكات.

د. دیاری عەلی، پسپۆڕی ئاو و مامۆستای زانكۆی سلێمانی، لەمبارەوە بۆ (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو سیاسەتانەی كە وڵاتانی دراوسێ دەیگرنەبەر، لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا قەیرانی كەمیی ئاو لە هەرێمی كوردستان و عێراق سەر هەڵدەدەات.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە هەرێمی كوردستان خاوەنی سەرچاوەیەكی باشی ئاوە و چەندین جێگرەوە بۆ گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك هەیە، “لەڕێگەی دروستكردنی بەنداو، یاخود بیری ئیرتیوازی و دروستكردنی چاڵی بچووك لەو رووبارەی ئاوەكەی پێدا تێپەڕ دەبێت، چونكە ئاوەكە بەتەواوی وشكی نەكردووە”.

د. دیاری عەلی باس لەوەش دەكات كە 80 هەزار كەس لە سنووری قەڵادزێ، رۆژانە پێویستیان بە 26 هەزار مەتر سێ جا ئاو دەبێت، ئەمەش بڕێكی زۆر نییە و ئەگەر ئیدارەی ناوچكە بیەوێت، دەتوانێت كێشەكە چارەسەر بكات.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ پێی وایە كێشە گەورەكە دروستكردنی بەنداوی (ئەلیسۆ)یە لە توركیا، “ئەم بەنداوە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ئاوی دیجلە دەبێت و فشارێكی گەورە لەسەر پارێزگاكانی خوارووی عێراق دروست دەكات، ئەمەش وا دەكات بەغدا فشار بخاتە سەر هەرێم بۆ ئەوەی ئاوی زیاتر بەر بداتەوە و قەیرانی كەمیی ئاو لە هەرێم لەدوای ئەم پڕۆسەیە دروست دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi