هه‌رێم.. 234 هه‌زار قوتابى پشكداريێ دئه‌زموونان دا دكن
PUKmedia:
ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاریه‌كان بۆ قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ن و سبه‌یتنێش بۆ قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ پۆله‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12 ی ئامادده‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و به‌پێی خشته‌كه له‌مڕۆوه تاقیكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و خشته‌یه رۆژانی یه‌كشه‌ممه و سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یه‌و رۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تیه.
به‌پێی زانیاریه‌كان له هه‌رێم 234 هه‌زار خوێندكار به‌شداری تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كان ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی