حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مفايێن گێلاس بۆ جوانی و ساخله‌ميێ ئاشکه‌را دبن

مفايێن گێلاس بۆ جوانی و ساخله‌ميێ ئاشکه‌را دبن
SNN:

گێلاس بەمیوەی پادشاکان ناسراوە لەجەزائیر و مەغریب و لەوڵاتانی تری خۆرھەڵاتی ناوەراستیش خواستێکی زۆری لەسەرە.
گێلاس دوو جۆری ھەیە رەنگی سەوز کەلەسەرەتای بەھار تا سەرەتای ھاوین دەردەکەوێت، جۆری دووەم گێلاسی سورە کەلەناوەراستی بەھار دەردەکەوێ و لەکۆتایی ھاویندا نامێنێت، کەھەریەکەیان تامی جیاوازی خۆی ھەیە.
بەپێی نوێترین توێژینەوەکان دەرکەوتوە گێلاسیی سور لەخۆشترین میوە ھاوینەییەکانە و بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری پەتا و کاربۆ باشترکردنی ھەرس دەکات و دەوڵەمەندە بەدژەئۆکسانەکانی دژی پیربوونی پێست، بەسوودە بۆ پاراستنی کۆئەندامی دەمار لەگرفتەکانی پەیوەندیدار بەبەساڵاچونەوە. بەسوودە بۆ چارەسەری نەخۆشی زەھایمەر و پارکنسن و ماندوێتی درێژخایەن.
گێلاس بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی بەساڵاچوون و نەھێشتنی پەڵەی بۆر و چرچی و قژ رووتانەوە.
بونی ڤیتامین ئەی و سی و فلافۆنۆید و کارۆتینەکان بەسودن بۆ دروستکردنی پێکھاتەی دژە شێرپەنجەیی، کەئەمەش رێگرە لەگەشەی خانە شێرپەنجەییەکاندا، و گەشەی ئەو خانانە سنوردار دەکات.
گێلاس بەھۆی بونی ڤیتامین سیەوە بەسوودە بۆ بەھێزکردنی بەرگری و پاراستن لەپەتای بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوو، بەتایبەت ئەوانەی کەتوشی قۆڵۆن وبۆری میز و ریخۆڵە دەبن. چارەسەری کۆکە و سەرما بون دەکەن.
بونی دژە ئۆکسانەکان تێیدا وادەکات رۆڵێکی بەھێزی ھەبێ لەپاراستنی چاو لەھەموو زیانەکانی رەگە ئازادەکان و پیربون وەک لەدەستدانی بینایی و ووشکبونەوە بەسودیشە بۆ کەمکردنەوەی ھەوکردنی چاو.
بۆ تەندروستی ئێسکیش بەسوودە چونکە ئەو جۆرە کانزایانەی تێدایە کەئێسک پێویستیەتی بۆ گەشەی سەلامەت و رەقبون و پاراستنی لەشاش بونی ئێس.
بونی فرەکتۆز لەگێلاس دا وادەکات زیان نەگەیەنێت بەتوشبوانی نەخۆشی شەکرە ، سەرباری ترش و فلافۆنیدەکانی نێو گێلاس بەسوودە بۆ پاراستن لەگرفت و پەتا وەرزییەکان وەک کۆکە و پەتا و نیکاف و سورێژە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi