تشرینی یه‌كه‌م 10, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەفین دزەیی: ژبه‌ر نه‌ئارامیێ زێده‌تر ژ 350 گوندان هاتينه‌ چۆلكرن

سەفین دزەیی: ژبه‌ر نه‌ئارامیێ زێده‌تر ژ 350 گوندان هاتينه‌ چۆلكرن
باسنيوز:
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات ئاڵۆزی لە ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان دروست نەكات، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە بەهۆی ئەو نائارامییەی كە دروست بوون، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان زیاتر لە 350 گوند چۆڵ كراون.

سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رەتی كردەوە كە هێزی سوپای توركیا هاتبێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و “تەنیا هەندێك جار بەشێك لە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن”.

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد: “بەهۆی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) لە سنوورەکانی هەرێمی كوردستان، 350 گوند لە هاونیشتمانیان چۆڵ كراون و حكوومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەكیان پێ بگەیەنێت.”

سەفین دزەیی جەختی كردووە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان خوازیاری دۆخێكی ئارامە لەو ناوچانەدا و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین جار داوایان لە هێزەكانی پەكەكە كردووە كە خاكی هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن و نەبنە مایەی شەڕ و پێكدادان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi