تشرینی یه‌كه‌م 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حکومەتێ چەند رێنمایا ده‌ربارەی فرۆشتنا تمبێلێن حکومی دەردکت

حکومەتێ چەند رێنمایا ده‌ربارەی فرۆشتنا تمبێلێن حکومی دەردکت
رووداو – هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند رێنماییەک لەبارەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە حکومییەکان دەردەکات و رایدەگەیێنێت، سەرجەم ئۆتۆمبێلە حكومییە لە كاركەوتووەکان لە گشت فەرمانگەكان دەنێردرێن بۆ بنکەی کۆکردنەوە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و پاشان بۆ فرۆشتنیان لە رێگای زیادكردنی ئاشكرا بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت.

ئەم رێنماییانە رۆژی چوارشەممە (25-4-2018) بڵاوکراونەتەوە و تێیدا هاتووە: “بە پشتبەست بە حوكمەكانی بڕگەی 3 لە ماددەی هەشتەم لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیران، ژماره 3ـی ساڵی 1992ـی هەمواركراو، لەبەر رۆشنایی ماددەی 35 لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت، ژماره 32ـی ساڵی 1986و یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان بەسەر دامەزراوه دەستوورییەكانی هەرێم ژماره 2ـی ساڵی 2017، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 130 لە رۆژی 28-12-2017 و لەسەر پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ و رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری درا بە دەركردنی ئەم رێنماییەی خوارەوە:

یەکەم: سەرجەم ئۆتۆمبیلە حكومييە لە كاركەوتووەکان لە گشت فەرمانگەكان دەنێردرێن بۆ بنکەى کۆکردنەوە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ فرۆشتنیان لە رێگای زیادكردنى ئاشكرا بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژماره 32ـی ساڵی 1986.

دووەم: ئۆتۆمبیلەكانی جۆری (ساڵۆن، لاندگرۆزە و هاوشێوەكان)ی دەفروشرێن بەو فەرمانبەرانەی كە لە ئەستویاندایە.

سێیەم: فرۆشتنى ئۆتۆمبێلەكانی حكومى، ئەو ئۆتۆمبێلانەى لە ئەستۆی فەرمانبەرانی پلە تایبەت و بەڕێوەبەری گشتی و ئەوانەی لەو پلەیەدان و سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەرى فەرمانگەكانى حكومەت، ئەوانەى یەكەى ژمێریارى سەربەخۆیان هەیە و ئەندامانی دەستەی پشكنینی كارگێڕی و پشكنینی هێزەكانى ئاسایشی ناوخۆی سەر وەزارەتی ناوخۆ و ئەوانەی تایبەتن بەكاری خزمەتگوزاری و ئۆتۆمبێلەكانى پڕۆتۆكۆڵى سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنى وەزیران و ئۆتۆمبێلە تۆماركراوەكان لەسەر ئەستۆی فەرمانگەكانی ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگە ناگرێتەوه.

چوارەم: ئەو فەرمانبەرانەی بڕگەى 2ـى ئەم ماددەیە دەیانگرێتەوە، پێویستە لە راژەی كردەیی دابن، ئەگەر فەرمانبەرى معوم (فەرمانبەری بێ پۆست) بێت يان خانەنشین كرابێت ئۆتۆمبێلی حكومى لە ئەستۆدا بێت لێى وەردەگیرێتەوه لەلایەن لیژنەی باڵاوە دەكرێنە خزمەتگوزارى یان بەزیادكردنی ئاشكرا دەفروشرێن بەپێی بڕگەی 1ـى ئەم ماددەیە مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.

لەبارەی هۆکاری دەرکردنی ئەو رێنماییانە هاتووە “ئەم رێنماییانە بە مەبەستی یەكخستن و پۆلینكردن و بە ئەلیكترونیكردنی تۆماری ئۆتۆمبێلەكانی حكومی و خەرجكردنی سووتەمەنی بە شێوەی كارتی زیرەك و بنبڕكردنی دیاردەی بەهەدەردانی سووتەمەنی و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە حكومییەكان ئەم رێنماییانە دەرکراون”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi