تشرینی دووه‌م 06, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیرێ کاروبارێن شەهیدان: بودجا کەسوکارێن شەهیدان و زیندانیێن سیاسی دێ كه‌فته‌ سەر بەغدا

وەزیرێ کاروبارێن شەهیدان: بودجا کەسوکارێن شەهیدان و زیندانیێن سیاسی دێ كه‌فته‌ سەر بەغدا

باسنيوز:

 کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، بەپێی یاسایەک کە لە پەرلەمانی عێراقەوە دەرکراوە، بودجەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی دەخرێتە سەر عێراق.

مەحموود حاجی ساڵح، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان کردووە و دۆسیەیەکیان پێ داوە کە دۆسیەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی تێدا بووە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبادی قسەیان کردووە و ئەویش بە تێبینی لای خۆی نووسیویەتی کە پێویستە ئەو بودجەیەی بە شەهید و ئەنفالکراوان دەدرێ، بخرێتە سەر بودجەی عێراق، بەپێی دەستوور.

مەحموود حاجی ساڵح گوتیشی: ”بە ئاگاداریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەم داواکارییە بووەتە بڕیار و لە داهاتوودا لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکەمان و دامەزراوەی شەهیدانی عێراقی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە پێک دەهێندرێت“.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرای کرد، لێژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە لیستی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی پێکدەهێندرێت. جەختیشی لەوە کردەوە: ”مەبەستمان نییە مووچەی کەس ببڕین، بەڵام هەر کەسێک بەڵگەی هەیە کەسێک بە نایاسایی کراوەتە شەهید، با بۆمان بنێرێت، ئێمەش لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین“.

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی ١٠٠ هەزار کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی، نزیکەی ٤٠ ملیار دینار وەردەگرن و وەزارەتەکەشیان ١٤٣٠ فەرمانبەری هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi