ژمارا ئاوارێن عه‌فرینێ گه‌هشته 450 هه‌زار كه‌سان
وشه:
باڵوێزى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له رێكخراوى ئاشتى جیهانى، به سایتى سپۆتنیكى راگه‌یاندووه كه ژماره‌ى ئاواره‌كانى عه‌فرین گه‌یشتووه‌ته 450 هه‌زار كه‌س.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ سایتى سپۆتنیك، رێبه‌ر وه‌حید باڵوێزى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له رێكخراوى ئاشتى جیهان رای گه‌یاندووه، ژماره‌ى ئاواره‌كان گه‌یشتووه‌ته 450 هه‌زار كه‌س و تا ئێسته‌ش 165 كه‌سى سڤیل له بۆردمانى توركیا بریندار بوون و له نه‌خۆشخانه‌كانى عه‌فرینن.
رێبه‌ر وه‌حید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات نزیكه‌ى 120 هه‌زار كه‌س به‌ره‌و منبه‌ج و حه‌له‌ب رایان كردووه. ده‌ڵێ، “له ئه‌نجامى بۆردمانى دڕندانه‌ى توركیا خه‌ڵكه‌كه ئاواره ده‌بن، توركیا به بیانووى داعش بۆردمان ده‌كات، كه‌چى ئه‌وانه‌ى له داعش و نوسڕه جیا بوونه‌ته‌وه، ئێسته له لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتى ده‌كرێن”.
ئه‌و باڵوێزه‌ى رێكخراوى ئاشتى جیهانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هاوكارییه‌كانى له رێى یونسێف و خاجى سوور ده‌چنه عه‌فرینه‌وه، نه‌خۆشخانه‌كان پڕن له برینداره‌كان كه له ناوچه‌ى جه‌ندریس و راجۆ و بولبوله هاتوون، جیا له‌مانه‌ش ده‌رمان له رێى خاكى سووره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت.
له 20ى ئه‌م مانگه هێزه‌كانى توركیا به هاوكاریى گرووپه توندڕه‌وه‌كانى سووریا ئۆپراسیۆنێكیان به ناوى “چڵه زه‌یتوون” ده‌ست پێ كردووه، هه‌رچه‌نده به‌رپرسى یه‌په‌گه له عه‌فرین به سپۆتنیكى گوتووه تا ئێسته 300 كه‌س له هێزه‌كانى توركیا و هێزه‌كانى سوپاى ئازادى سووریا كوژراون و هێزه‌كانى یه‌په‌گه له به‌رگریدایه، به‌ڵام زیانه مرۆیییه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كه رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه سپۆتنیك
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی