دڤێ ھەفتیێ دا پەرلەمانێ کوردستانێ دێ کۆم بت
باسنيوز:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕای دەگەیەنێت، لەم ھەفتەیەدا پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
فەرحان جەوھەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ھەر چەندە تا ئێستا ڕۆژی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام لەم ھەفتەیەدا کۆبونەوەکە دەکرێ و لە سبەی یەکشەممەوەش، بەرنامەی کار دیاری دەکرێت”
باسی لەوەش کرد، کە تەوەری کۆبوونەوەکە بابەتی ڕێگریکردن لە زیادەڕەوبی بەسەر موڵک و ماڵی گشتی دەبێت، “بڕیاریش وایە پرۆژەی چاکسازیی خانەنشینی نایاسایی بخرێتە بەرنامەی کارەوە و گفتوگۆی لەسەر بکرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی