نووترین زانیاری ده‌رباره‌ی مووچێ وه‌زاره‌تێن په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى
PUKmedia :
وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ل 17/1/2018 سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی پێشنیاری بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند كردووه مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌بێ بڕین بنێردرێت تاكو لیژنه‌كانی وردبینی كاری خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
د. ڤیان حسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی وردبینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی به PUKmediaی راگه‌یاند: وه‌فده حكومییه‌كه‌مان گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، وتیشی: پرۆسه‌ی وربینی كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته به ئاسانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌وه‌شی وت: لیژنه‌كه حكومییه‌كه بڕیاریداوه، 16 لیژنه‌ی بچوكتر پێكبهێنرێت، به‌سه‌ر (4) تیمدا دابه‌ش ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌دواداچوونی خۆیان ده‌كه‌ن و سه‌ردانی شوێنه‌كان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم پێشنیاری كردووه، مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی به‌بێ بڕین بنێردرێت تاكو لیژنه‌كانی وردبینی كاری خۆیان ته‌واوده‌كه‌ن.
د. ڤیان حسێن وتیشی: پێشنیاری سه‌رفكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌ی وردبینییه‌كه‌ش به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی