حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەرلەمانتاره‌كێ پارتی: 200 هەزار كورد ژ كەركووكێ ئاوارە بوون

پەرلەمانتاره‌كێ پارتی: 200 هەزار كورد ژ كەركووكێ ئاوارە بوون

وشه‌:
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند، زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتیی كورد لە ناوچە داگیركراوەكان دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر ئاوارە بوون و دۆخی ناوچەكە نائاسایییە، بۆیە حزبەكەی بەشداری هەڵبژاردن لەو ناوچانە ناكات.

نەجیبە نەجیب ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، پێشینەی كارەكانی ئێمە بۆ نەتەوەیی كوردە، بۆیە قبووڵمان نەكرد بەشداری لە هەڵبژاردنەكان لە كەركووك بكەین، چونكە دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە گۆڕاوە و زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوون و سوپا و حەشدی شەعبی بارەگاكانی ئێمەیان داگیر كردووە، بۆیە ئێمە چۆن بەشداری هەڵبژاردنێك دەكەین لەو دۆخەدا، بەشداریمان دداننانە بەو دۆخەی ئێستە لەو ناوچانە هەیە و بەو ستەمەی دەرهەق بە هاووڵاتییانی كورد دەكرێ.

زیاتر گوتی، بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین و هیچ پێوەندییەك لە نێوان هەڵبژاردن و پرسی بودجە نییە، بەڵام پێویستە ناوچەكان ئاسایی بكرێنەوە، دەنا لەو ناوچانە بەشداری هەڵبژاردن ناكەین.

ئەو قسانەی پەرلەمانتارەكەی پارتی لە كاتێكدایە، لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، كە بەهۆی ئەو دۆخەی سەربازییەی بەسەر كەركووك سەپێنراوە و خەڵكی كەركووك ئاوارە كراون و ستەمی زۆریان لێ كراوە، ناوچەكانی كەركووك و خورماتوو لە دۆخێكی ئاساییدا نین، بۆیە تا ئاسایی نەكرێنەوە، بەشداری هەڵبژاردن لەو ناوچانە ناكەن.

هۆی تێكچوونی دۆخی تەناهی كەركووك و خورماتوو و لە ئەنجامی داگیركاری سوپا و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بوو كە لە ئەنجامی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر، گرووپێكی ناو یەكێتی بوونە كەواسووری بەر لەشكری دوژمن و ئەو ناوچانەیان ڕادەستی داگیركەران كرد، ویستیان لە بەرانبەردا بەئاسانی و ئاسایی نەوتی قاچاخ مامەڵە پێوە بكەن و داهاتەكەیشی بۆ خۆیان گل بدەنەوە، بۆ بەرژەوەندیی حزبی خۆیان، ئەو ناوچانەیان فرۆشت و خەڵكەكەیشیان بە تەواوی سەرگەردان و نیگەران كرد، سەدان هەزاریشیان ئاوارە و دەربەدەر كردن.

سەرچاوە/بغداد الیوم.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi