به‌رپرسه‌كێ نێزیك ژ عه‌بادى: حزبێن كوردی بۆ جووداكرنا سلێمانيێ هاتبوون
وشه:
به‌رپرسێكى نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادى ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانى حزبه كوردییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئه‌وان هاتبوون بۆ ئه‌وه‌ى حاڵه‌تێكى چاكتر و بایه‌خى زیاتر به‌سلێمانى بدرێت”.
په‌رله‌مانتارى عێراق جاسم محه‌مه‌د به‌یاتى كه كه‌سێكى نزیك له عه‌بادییه ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى بۆ سایتى غه‌د پرێس ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانى حزبه كوردییه‌كان بۆ لاى عه‌بادى ئاشكرا كرد و گوتی، “شانده‌كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى حاڵه‌تێكى باشتر و بایه‌خى زیاتر به سلێمانى بدرێت، هه‌لێكیش به هه‌ولێر بدرێت كه گوێى له ده‌ستوور ناگرێت”.
دواتر جاسم محه‌مه‌د ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌ڵێ، “حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌یه‌وێ قسه له‌گه‌ڵ هه‌موو كورد بكات، هه‌ندێك نایانه‌وێ سازش له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵى ده‌ستوورى بكه‌ن، لێره‌دا گوناهى سلێمانى چییه، به‌ده‌ست بارودۆخى ئابوورى و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بناڵێنێ”.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى باس له په‌یامى لایه‌نه سیاسیه‌كانى كورد ده‌كات و ده‌ڵێ، “شانده‌كه ده‌یویست په‌یامێك بگه‌یه‌نێ، ناوه‌ڕۆكى په‌یامه‌كه‌ش ئه‌وه بوو ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه بووین، ده‌مانه‌وێ ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه بن”.
هه‌فته‌ى رابردوو سێ لایه‌نى كوردستانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى، سه‌ردانى به‌رپرسانى به‌غدایان كرد، دواتریش به جیا پافڵ تاڵه‌بانى سه‌ردانى عه‌بادى كرد. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه ئه‌و شاندانه نوێنه‌رایه‌تى حزبى ده‌كه‌ن نه‌ك حكوومه‌ت.
سه‌رچاوه / غه‌د پرێس
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی