فوئاد مەعسووم: 2017 سالا سه‌ركه‌فتنا مه‌زنا گه‌لێ مه بوو بسه‌ر تیرۆرێ دا
رووداو – هەولێر
فوئاد مەعسووم پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە عێراقییەکان دەکات و دەڵێت “به ئیراده و وره‌یه‌كی زیاتره‌وه پێشوازیی ده‌كه‌ین له ساڵی نوێ بۆ پته‌وكردنی یه‌كێتیی عێراق و عێراقییه‌كان”.
لە پەیامەکەیدا، فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت “ساڵی رابردوو ساڵی سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان بوو به‌سه‌ر تیرۆردا، به‌و سه‌ركه‌وتنه قاره‌مانانه‌یه ده‌ستیپێكرد كه هێزه چه‌كداره نهبهزهكانمان 23 كانوونی دووه‌می رابردوودا به رزگاركردنی لای چه‌پی شاری موسڵ له پیسیی چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆریست تۆماریانكرد. دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێشڕه‌وییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی لای راست و ته‌واوی شاری موسڵی به‌دواداهات، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له سێ ساڵی پڕ له ناخۆشیی له‌ژێر چنگی تاقمی داعشی تاوانباردا بوو به پایته‌ختی هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌ته بێسه‌روبه‌ره درۆینییهكهی دانابوو”.
سەرۆککۆمار فوئاد مەعسووم دەشڵێت “ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌دی نه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر پۆڵاینیی و قووڵیی یه‌كڕیزیی نیشتمانیمان، قاره‌مانێتی و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو پێكهاته و تاییفهكانییهوه نه‌بووایه له پێناوی ئازادیی، یه‌كێتییه‌كه‌ی، سه‌روه‌ریی نیشتمانیی و سه‌ربه‌رزیی و ئایندهی نه‌وه‌كانی داهاتوو. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه پرشنگداره یه‌ك له‌دوای یه‌كانه تاجیان له‌سه‌ر نه‌ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌و لێوه‌شاوه‌یی و وره‌ی شه‌ڕكردن و گیانی قاره‌مانێتیی و خۆڕاگریی هێزه چه‌كداره‌كانمان نه‌بووایه كه به هه‌مو به‌شه‌كانیانه‌وه نوواندیان هه‌ر له ده‌زگای قه‌ڵاچۆكردنی تێرۆر و یه‌كه‌كانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تاوەکو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، حه‌شدی شه‌عبیی و هێزی هه‌وایی و فڕۆكه‌وانیی سوپا و ههومو ئه‌وانه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌شدارییان كردووه له به‌دیهێنانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌دا”.
لەبارەی ساڵی نوێ، فوئاد مەعسووم رایگەیاندووە “به ئیراده و وره‌یه‌كی زیاتره‌وه پێشوازیی ده‌كه‌ین له ساڵی نوێ بۆ پته‌وكردنی یه‌كێتیی عێراق و عێراقییه‌كان، پارێزگارییكردن له فره‌یی پێكه‌وه‌ژیانیان له‌سه‌ر پێودانگیی هاووڵاتیبوون، دادپه‌روه‌ریی، برایه‌تیی، په‌رۆشیی بۆ یه‌كدی، باوه‌ڕ به گرنگیی پته‌وكردنی پێودانگه‌كانی دیموكراسیی و پابه‌ندبوونی نه‌گۆڕ بۆ پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستوور و پێویستیی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و هاووڵاتیبوون و مافه‌كان به‌و پێیه‌ی كه هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وله‌ویه‌تی ئێستای گه‌له‌كه‌مانن و بناغه‌یه‌كی پۆڵایینه بۆ بەدیهێنانی ویست و ئاواته‌كانی له ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرنی ئۆقره و گه‌شه‌سه‌ندوو و پێشكه‌وتوودا، كه بۆ هه‌مووان بێت بەبێ جیاوازیی”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی