چین شهرێ دژى پیسبوونا ژینگەهێ راگههاند
رووداو-سلێمانی
داتاکان دەریدەخەن حکومەتی چین لە چەند ساڵی رابردوو بە گشتی و ساڵی 2017 بە تایبەتی، پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدیهێناوە لە خاوێنکردنەوەی هەوای وڵاتەکە.
لە شاری بەیجینی پایتەخت، ساڵی 2017 لە نۆ ساڵی رابردوودا باشترین بەرەوپێشچوون هەبووە لە خاوێنبوونەوەی هەوا، بەوەی تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا (pm 2.5) بە راددەی نزیکەی 20% کەمیان کردووە.
بەپێی خەمڵاندنەکانی شارەزایانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئاستی تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا لە بەیجینی پایتەخت لە ساڵی 2012 ەوە بە راددەی 35% کەمیان کردووە و نیوەی ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنییەش تەنیا لە ساڵی 2017 روویداوە!
بەرپرسانی حکومەتی چین لە کۆتا هەفتەی ساڵدا دەڵێن متمانەیان بە خۆیان هەیە کە کەوتوونەتە سەر رێگای ئەوەی بەسەر گرفتی پیسبوونی ژینگەدا زاڵ ببن.
لیو یوبین، گوتەبێژی وەزارەتی پاراستنی ژینگە، دەڵێ “وەرزەکانی پاییز و زستان سەختترین کاتەکانی جەنگی بەرەنگاربوونەوەی پیسبوونی ژینگەن، خۆشبەختانە بە هاوئاهەنگی هەموو بەشە تایبەتمەندەکانمان، بەسەر ئەو سەختییەشدا زاڵ بووین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی