ھەلبژارتن بارودۆخێ كوردستانێ دگهۆرن
K24 – ھەولێر
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای هه‌ڵبژاردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. هاوكات به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردن رێگه‌ی گۆڕانكارییه، نه‌ك نانه‌وه‌ی ئاڵۆزیی و پشێوی، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه و پشێوی و ئاڵۆزیی ره‌تده‌كاته‌وه و به‌شێكی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن مه‌رجیان ھەیە.
خەسرۆ گۆران، لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: “كاتێك ھەڵبژاردن دەكرێت قەبارەی لایەنەكان دەردەكەوێت، ھەر لایەنێك دەبێ بە ئەندازەی خۆی ھەنگاو بھاوێژێ، ناكرێ لایەنێك 6 كوردستان ھەبێت و ھەرا بنێتەوە و داوای ھەموو شت بكات”.
دەربارەی پشێوییەكان و ھەڵبژاردن بۆ چارەسەری كێشەكان، حاجی کاروان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە كوردستان24 گوت: “دەبێ بیر لە دەرچەیەك بكەینەوە بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، ھەڵبژاردن مووچە و گوزەرانی خەڵك چارەسەر ناكات”.
رابیحە حەمەد عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: “راستە حكومەت كەمتەرخەمە لە دابینكردنی مووچە و چارەسەری قەیرانی دارایی و مشەخۆری زۆری تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا بە دیلێكی گونجاوتری دیكەمان نییە”.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە پەرلەمان کردووە، رێکاری یاسایی بگرنەبەر، تاوەکو لەماوە سێ مانگ ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانیشی دەستکراوە کردووە، بۆ ئەنجامدانی ئامادەکاریەکان، لەگەڵ لایەنەکانیش لەسەر خەتە بۆ ئەوەی بە ھەموو لایەك رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ھەرێمی کوردستان دیاری بکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی