حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ده‌مێ كۆنترۆلكرنا تەماما مووسلێ هاته‌ دیاركرن

ده‌مێ كۆنترۆلكرنا تەماما مووسلێ هاته‌ دیاركرن
K24 – ھەولێر

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق ئاشكرای دەكات، هێزەکانی عێراق لەماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا تەواوی رۆژئاوای مووسڵ کۆنترۆڵدەکەنەوە، ئاماژەی بەوەشدا، هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لە خاکی عێراق نییە.

عوسمان غانمی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق رایگەیاند، چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای مووسڵ سێجار لە رێگەی ماددەی کیمیاییەوە هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی عێراق و ئەمریکییەکانیش زانیاریان لەبارەیەوە هەیە.

گوتیشی: “هێزەکانمان 40% گەڕەکی مووسڵی کۆنیان کۆنترۆڵکردووەتەوە و داعشیش تەنیا 3.8% خاکی عێراقی لەبەردەستماوە.

جەختیشیکردەوە، ئەبوبەکر بەغدادی لەناوچەکانی سەر سنووری نێوان عێراق و سووریایە.

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ لە 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به‌ به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد، پاش ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگە كۆنترۆڵكران، پاش زیاتر لە سێ مانگ دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.

دوای زیاتر لە چوار مانگ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ لە 19 شوباتی 2017 دەستیپێكرد و ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi