حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

قەلەوترین خانما جیهانێ 323 کیلۆيێن کێشا خۆ دابەزاندن

قەلەوترین خانما جیهانێ 323 کیلۆيێن کێشا خۆ دابەزاندن

رووداو-سلێمانی

چەند مانگێک لەمەوبەر ناسناوی قەڵەوترین خانمی جیهانی هەڵگرتبوو، بەڵام ئێستا پزیشکە هیندییەکان دەڵێن ئیمان عەبدولعاتی زیاتر لە 300 کیلۆگرامی کێشی دابەزاندووە و بۆ چاودێریی زۆرتر دەنێردرێتە نەخۆشخانەیەکی ئیماراتی عەرەبی، ئەوەش بەپێی هەواڵی فۆکس نیوز.

ستافی نەخۆشخانەی سایفی لە شاری مۆمبای، کە خانمە میسرییەکەیان بەهۆی بچووکردنەوەی گەدە چارەسەر کردووە، لە راگەیێندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تەمبلر) نووسیویانە “ئەمە ساتێکی پڕ شانازییە بۆ مێژووی پزیشکیی هیندستان”.

ستافی نەخۆشخانەکە دەڵێن ئیمان لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو کێشی 500 کیلۆگرام بووە و ئێستا کێشی دابەزێندراوە بۆ 176 کیلۆگرام، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئازاری ئەمساڵ لەلایەن پزیشکانی هیندی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

لە راگەییندراوەکەدا هاتووە “تیمە پزیشکییەکە کارێکی ناوازەیان کردووە و ئەنجامەکەش کە بەدەستهاتووە ئێجگار سەرکەوتوو بێوێنەیە”.

هەرچەندە نەخۆشخانە هیندییەکە دەڵێن ناردنەوەی ئیمان بۆ ئیمارات بۆ ئەوەیە لە شوێنێکی نزیکتر لە کەسوکاری چاودێری بکرێ، کەناڵی ئەلعەرەبییە دەڵێ ناردنەوەی خانمەکە بەهۆی ناکۆکی خێزانەکەی ئەوە، بە تایبەت شەیما سەلیمی خوشکی، لەگەڵ پزیشکان و نەخۆشخانە هیندییەکە.

رۆژنامەیەکی هیندیش دەڵێ بەهۆی دەمەقاڵە بەردەوامەکانی شەیمای خوشکی ئیمان، لە کۆی 13 پزیشک کە ئیمانیان چارەسەر دەکرد، 12 دانەیان وازیان لێهێناوە و چیدیکە چارەسەری ناکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi