حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەرلەمانێ عێراقێ سەبارەت ب روودانێن شنگالێ دڤێت هێزێن بیانی دەڤەرێ چوول بكن

پەرلەمانێ عێراقێ سەبارەت ب روودانێن شنگالێ دڤێت هێزێن بیانی دەڤەرێ چوول بكن

بەغدا-KDP.info-

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بڕیار لە دەرکردنی ھەر ھێزێکی بیانی درا، کە ببێتە ھۆی نانەوەی کێشە و مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دەوروبەر، پەرلەمانتارێکی پارتییش ئاشکرای کرد، پەرلەمان داوای قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی ڕووداوەکەی بوردومانی تورکیا لە شنگال دەکات.

(خۆشەوی خەلیل)، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا دوو بەیاننامە لە لایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەکرابوون و تێیدا، بوردومانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە شەرمەزار کرا و داواش لە تورکیا کرا، کە ڕووداوی ھاوشێوە دووبارە نەبێتەوە و خەڵکی سڤیل و ھێزەکانی پێشمەرگە نەکرێنە ئامانجی بوردومانەکانیان، ھەروەھا بڕیارە لەبارەی ڕووداوەکەی شنگالەوە، کە بەداخەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەھید و بریندار بوون، باڵوێزی تورکیا بانگھێشت بکرێت و دانوستان لەبارەی چونییەتیی ڕووداوەکە بکرێت.”

(خۆشەوی خەلیل) ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ”پەرلەمانی عێراق داوای قەرەبووکردنەوەی شەھید و بریندار و زیانلێکەوتوانی ڕووداوی بوردومانەکەی تورکیای کرد و بڕیاریش درا، ئیدی ھەر ھێزێکی بیانی، کە زیان بە ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێ بگەیەنێت، خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان چۆڵ بکات و ڕێگە نادرێت، ھێزە بیانییەکان لە ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە ببنە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دەورووبەر و ھەرھێزێک ببێتە ھۆی نانەوەی کێشە، دەربکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi