حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“خەلكه‌كێ زۆر ڤه‌گەريايه‌ باشیک و تلسقۆف؛ پرۆژێن خزمەتككارى هاتينه‌ بجهئينان “

“خەلكه‌كێ زۆر ڤه‌گەريايه‌ باشیک و تلسقۆف؛ پرۆژێن خزمەتككارى هاتينه‌ بجهئينان “

تلسقۆف-KDP.info-

سەرۆكی فراكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، لە تلسقۆف و باشیك و هەندێك ناوچەی دیكە پڕۆژەکان جێبەجێ كراون و خەڵك گەڕاوەتەوە، بەڵام هەندێك ناوچە، كە هێزە عێراقییەكانی لێیە، تا ئێستا ئارام نەبوونەتەوە، هۆكارەكەش هەبوونی چەند هێزێكی جیاوازە لەو ناوچانەدا.

(سەیدۆ چەتۆ)، سەرۆكی فراكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”ئێمە وەك فراكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام چاودێریی ناوچە ئازادكراوەكان دەكەین، كە تا ئێستا 13 یەكەی ئیداری لە دەشتی نەینەوا لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە ئازاد كراون. دەبوایە ماددەی 140 لە ساڵی 2007دا جێبەجێ كرابایە، بەڵام بەداخەوە حكوومەتی عێراق ئەو ماددەیەی جێبەجێ نەكرد، ئێستا ئێمە وەك فراكسیۆن سەردانی ئەو ناوچانە دەكەین، كە بە خوێنی هێزی پێشمەرگە ڕزگار كراون، بۆ ئەوەی بزانین ئەو ناوچانە بۆ گەڕانەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆییان پێویستیان بە چی هەیە. 95%ی خەڵکی زوممار گەڕاونەتەوە، پڕۆژەكان جێبەجێ كراون، بەڵام بەداخەوە لە سنوونێ خەڵكێكی كەم گەڕاوەتەوە و ناوچەكە وەك پێویست ئاوەدان نەكراوەتەوە، هەموو هۆكاركانیشی دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی پەكەكە لەو ناوچانەدا.”

سەرۆكی فراكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: ”دەشتی نەینەوا ئارامە و هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەكی زۆر باش بەرگری لەو ناوچانە دەكات، لە تلسقۆف و باشیك و هەندێك ناوچەی دیكە پڕۆژەکان جێبەجێ كراون و خەڵك گەڕاوەتەوە، بەڵام هەندێك ناوچە، كە هێزە عێراقییەكانیان لێیە، تا ئێستا ئارام نەبوونەتەوە، هۆكارەكەش هەبوونی چەند هێزێكی جیاوازە لەو ناوچانەدا، بۆیە تا ئێستا خەڵك وەك پێویست نەگەڕاونەتەوە ئەو ناوچانە.”

(چەتۆ) ڕوونیشی كردەوە: ”لەگەڵ ئەوەی بوودجەی 2017مان پەسەند كرد و ڕەوانەی بەغدامان كرد، بۆ ئەوەی پەرلەمان پەسەندی بكات، كە 53 ملیار دینارە، ئێمە لەسەرمانە ئەو خزمەتگوزارییانەی كە سەرەكین، وەك ئاو، كارەبا، ڕێگاوبانەكان و قوتابخانەكان نووژەن بكەینەوە، بۆ ئەوەی خەڵك بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بۆیە چاوەڕوان دەكەین دوای داخستنی دەرگای قوتابخانەكان، خەڵكێكی زۆر بگەڕێنەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi