فرۆكێن شه‌رى يێن توركیا ژنه‌كێ بریندار دكن
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی قه‌زای ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه ژنێك برینداربووه.
عه‌قید دلێر زێباری فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور به كوردستان24 رایگه‌یاند دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك هه‌ردوو گوندی “شاجا” و “بێجهل”یان له ناحیه‌ی شێلادزێ له سنووری قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد.
گوتیشی به‌هۆی ئه‌م بۆردومانەوە، ژنێكی 30 ساڵی به‌ناوی نێرگز حسێن بریندار بووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئامێدی گواستراوه‌ته‌وه.
فرۆكه‌كانی توركیا كاتژمێری 11:30 تا 12:30 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه‌یان بۆردومانكردووه، كه هێشتا سه‌باره‌ت به زیانی دارایی و ژینگه‌یی هیچ راپۆرتێك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی