بریفکانی؛ ئیدارا مووسل بڤى شێوەى نامينت
بەغدا-KDP.info-
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای مووسڵ دەڵێت، ئیدارەی مووسڵ بەو شێوەیەی ئێستا نامێنێتەوە و دەبێ بەشێکی لە لایەن ئیدارەی هەرێمەوە بەڕێوە ببردرێت.
(فارس بریفکانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”٪٣٣ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ کوردن، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کوردە، بۆیە کورد لە مووسڵ دەورێکی سەرەکی و باڵای هەیە و، دەبێ ئێمە بۆ ئیدارەی نوێی مووسڵ لەسەر خەت بین. ئێستا خەڵکی نەینەوا پشتیوانیی فراوان لە نوێنەرانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، خەڵکێکی زۆر پەشیمانن، کە دەنگیان بە نوێنەرە عەرەبەکان داوە و، دەڵێن، خۆزگە دەنگمان بدایەتە لیستی هاوپەیمانیی کوردستان، بۆیە دوای ئازادکردنی مووسڵ ئەو ئیدارەی ئیستا نامێنێت، چونکە ئیدارەیەکی لاواز بوو، نەیتوانی هیچ بۆ مووسڵ بکات، هیچ پەیوەندیی باشی لەگەڵ بەغدا نەبوو. بۆیە دەبێ کورد خۆی ئامادە بکات و پلانی ستراتیژی بۆ خۆمان دابنێین. چونکە مافمان هەیە، دەورمان هەیە، شوێنی جوگرافیمان هەیە، بۆیە دەبێ سەرکردایەتیی کورد زۆرترین هەوڵ بدات، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەشێک لە ئیدارەی مووسڵ لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ئیدارە بکرێت.”
(بریفکانی) ئەوەشی خستەڕوو: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە گرنگیەوە لە ئیدارەی داهاتووی مووسڵ دەڕوانێت و ڕەنگە پرۆژەشمان لەو بارەوە هەبێت، بۆیە لە ئیستاوە کار دەکەین بۆ ئەوەی پرسی ڕیفراندۆم ئەو ناوچانەش بگرێتەوە، تا خەڵکی ئەوێ بڕیار بدەن، کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، یان دەیانەوێت بچنەوە سەر ئیدارەی مووسڵ.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی