به‌رپرسه‌كێ بلندێ دوبه‌ی:نۆكه ده‌مێ راگه‌هاندنا ده‌وله‌تا كوردییه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای دوبه‌ی، له زنجیره تویتێكدا، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كورد خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێت: ” ئێستا كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته”.
زاحی خه‌لفان ته‌میم، به‌رپرسی گشتی ئاسایشی میرنشینی دوبه‌ی، له زنجیره تویتێكدا، باس له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات و وه‌ك خۆیشی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته كۆسپی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی كورد “تاوانبارن”.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی دوبه‌ی، داوای ده‌ركردنی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ده‌كات له كوردستان و نووسیویه‌تی: “سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ویستی گه‌له، هه‌ر كاتێك گه‌لی كوردستان بڵێت به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، سلێمانی ناتوانێت له دژی بوه‌ستێت”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێران.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تیش، قاسم سلێمانی، بۆ رێگریكردن له پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی، گه‌یشتووه‌ته شاری سلێمانی.
ته‌میم له باره‌ی مامه‌ڵه‌ی وڵاتانی دراوسێی كوردستان نووسیویه‌تی: “ئه‌و وڵاته دراوسێیانه‌ی كوردستان كه خۆیان به وڵاتێكی موسڵمان داده‌نێن، زوڵمێكی زۆر گه‌وره‌یان له گه‌لی كورد كردووه”.
سه‌باره‌ت به ئاكاری گه‌لی كورد و هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێ ده‌ڵێت: “گه‌لی كوردستان گه‌لێكی زۆر له‌وه باشترن كه وڵاتانی دراوسێی وه‌ك توركیا، ئێران، عێراق و سووریا به‌و شێوه خراپه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن”.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، پێویستییه‌كی مێژووییه و ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری زیاتری ناوچه‌كه و هێزێكی زیاتریش به ناوچه‌كه ده‌به‌خشێت.
زاحی خه‌لفان ته‌میم، له‌دایكبووی 1951ه و پێشتریش به‌رپرسی پۆلیسی دوبه‌ی بووه، ئێستاش كه پله‌ی سه‌ربازی فه‌ریقه، به‌رپرسی گشتی ئاسایشی میرنشینی دوبه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی