ئاب 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا کارەبێ ڕازییە فەرمانبەر ژ پاشەکەفتێ مووچێن خۆ قەرزێ کارەبێ بدەن

وەزارەتا کارەبێ ڕازییە فەرمانبەر ژ پاشەکەفتێ مووچێن خۆ قەرزێ کارەبێ بدەن

هەولێر-KDP.info-

  (یاسین سەلیم مزووری)، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێ، وەزارەتی کارەبا ڕازییە بەوەی فەرمانبەران لە پاشەکەوتی مووچەکانیان قەرزی کارەبا بدەنەوە.

(یاسین سەلیم مزووری)، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”پڕۆژەکەی ئێمە بۆ ئەوەی فەرمانبەران قەرزەکانی حکوومەت لە پاشەکەوتی مووچەکانیان بدەنەوە، لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە و، ئەوانیش پڕۆژەکە تاوتوێ دەکەن و دواتر وەڵامی ئێمە دەدرێتەوە، کە پێی ڕازی دەبن یان نا، بەڵام ئێمە چاوەڕێین وەڵاممان بدرێتەوە.”

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێ: ”ئەگەر حکوومەت بە پڕۆژەکەی ئێمە ڕازی بێت، چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران بۆ پرۆسەی بایۆمەتری، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و، ڕەنگە بکەوێتە نێوەڕاستی ئەمساڵەوە.”

ئەو ڕوونیشی کردەوە، وەزارەتی کارەبا لە زاری بریکارەکەیەوە بە زارەکی ڕازی بووە، کە فەرمانبەران قەرزی کارەبا لە پاشەکەوتی مووچەکەیان بدەنەوە، بەڵام تا ئێستا هەر بە زارەکییە و بە فەرمی بڕیاری لێ نەدراوە. چونکە پێویستە لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی بایۆمەتری، هەرفەرمانبەرێک لە بانک ژمارە حیسابێکی بۆ بکرێتەوە، بۆ ئەوەی دیاربێت، پاشەکەوتی مووچەکەی چەندە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi