ئیسپانیا ژماراسەربازێن خۆ ل عێراقێ دا زێده دکت
ئاژانسەکان-KDP.info-
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بڕیاری حکوومەتی وڵاتەکەی بە زیادکردنی ژمارەی سەربازەکانیان لە عێراقی ڕاگەیاند.
ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی ماریانۆ ڕاخۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیای گواستەوە کە ڕایگەیاندبوو ژمارەی سەربازانی ئیسپانی لە عێراق بۆ ٤٠٠ سەرباز زیاد بکەن کە لەئێستادا ٣٠٠ سەرباز و ڕاوێژکار و ڕاهێنەری سەربازی لە عێراقدا مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق دەکەن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی لە عێراق بۆ هاوکاریکردنی زیاتری وڵاتەکەی لە چوارچێوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش گەڕاندەوە، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی پەرلەمانی ئیسپانیا لەسەر داوای حکوومەت، دەست بە جێبەجێکردنی گۆڕانکارییەکان دەکرێت.
ئاماژەیشی دا، زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ئیسپانی لە عێراق لەسەر داوای هێزاەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەدژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بڕیاری لەسەر دراوە.
جێی باسە، بەشێک لەو زیادبوونە هێزەکانی ئیسپانیا لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە لە چوارچێوەی هێزی هاوپەیماناندا مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی