ده‌ستەيا مافێ مرۆڤى راگەهاندنه‌كێ ده‌ربارەی خۆپيشاندانان به‌لاڤ دكت
K24 – ھەولێر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی و دوروبەری، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵ بەکارهەتوون و ئەوەش پێچەوانەی بەها و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکانە.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ راشیگەیاند، وێرای ئه‌وه‌ی پشتیوانی له ماف و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان و مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و پێیانوایه خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی مافێكی یاسایی و ده‌ستورییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێگه‌یه‌كه بۆ پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان و ناره‌زاییه‌كان به شێوازی مه‌ده‌نی، داوا دەکەن منداڵان دوور بخرێنه‌وه و كه‌سوكاریان به هه‌ستیارییه‌وه چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه قوربانی هیچ روودواێك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ئه‌ركی پاراستنی خۆپیشانده‌ران به گشتی و منداڵان بە تایبەتی له ئه‌ستۆ بگرن.
هەروەها داواکارن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دووربن له هه‌ر توندوتیژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یەك به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و زیاتر ئه‌ركی پاراستنیان له ئه‌ستۆ بگرن و رێگه به ئاژاوه و هه‌وڵی تێكده‌رانه نه‌ده‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
