ئاب 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بیناڵی یڵدرم:تشته‌ك ب ناڤێ پرۆسا چارەسەری نەما

بیناڵی یڵدرم:تشته‌ك ب ناڤێ پرۆسا چارەسەری نەما

باسنيۆز:354e519e95f380829301bbf8ea36e217_L

سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە ھۆی تێپەڕینی 100 رۆژ بەسەر کابینەی 65ـی حکوومەتی تورکیا، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیرەکاندا ئەنجام دا و بارۆدۆخی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیایان ھەڵسەنگاند.

بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە بارەی پرۆسەی ئاشتیی لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیاوە رایگەیاند، ئیدی شتێک نەماوە بە ناوی پرسی چارەسەری و “تازە پەکەکە ئەو ھەلەی لە دەستچوو”، ئەوەی پرسی چارەسەری لەگەڵ دەکرێت تەنیا میللەتە.

بیناڵی یڵدرم ئاماژەی بەوەش دا، کە لە تورکیا کێشەیەک ھەیە بە ناوی کێشەی پەکەکە و “دەبێت لە رەگەوە دەریبھێنین”. یڵدرم باسی لەوەیش کرد ژمارەیەک گەریلای پەکەکە لە شارەکانی ئامەد و شرناخ و سێرت بە 40 تەن مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کراون.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەروەهسا رایگەیاند، گەریلاکانی پەکەکە ناتوانن ئەو ھەموو مادە ھۆشبەرە بەکاربهێنن، “بۆیە دەیانەوێت منداڵەکانی ئێمەی پێ ژەھراوی بکەن”، ھەروەھا مادەی ھۆشبەر رەوانەی ئەوروپاش دەکەن. “ئێمە دەبێت پەکەکە لە تورکیا دوور بخەینەوە و نەیەڵین ھیچی دیکە رۆڵەکانمان تیرۆر بکات”.

ئەم گوتانەی یڵدرم لە کاتێکدایە، کە چەندین لایەنی ناوەوە و دەرەوەی تورکیا لە ھەوڵی ئەوەدان پرسی چارەسەری دووبارە گیانی بەبەردا بێتەوە و شەڕی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا کۆتایی پێ بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi