وه‌زاره‌تا خووندنا بلند ده‌رباره‌ی زانكۆيا ئیشق هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه له زانكۆی”ئیشق” ده‌خوێنن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند” هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی زانكۆكه‌وه ده‌ربچێت، له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان ڕه‌چاو ده‌كرێت.
لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگه‌یاندووه” زانکۆی ئیشق لە هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە، تائێستاش هیچ بڕیارێک لەبارەی زانکۆی ئیشق لە هەرێمی کوردستان نەدراوە، هەر بڕیارێکیش لەبارەی ئەم زانکۆیە دەربچێت ئێمە بەرژەوەندی خوێندکاران و کوالێتی خوێندن لەبەرچاو دەگرین، وتیشی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا،هەر بڕیارێک لەسەر ئەم بابەتە دەربكه‌ن، بەردەوامی پرۆسەی خوێندنی خوێندکاران رەچاودەکرێت، چونکە ئەرکی سەرەکیمان بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندنی قوتابیان و چاره‌نووسیان دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی