كه‌ركوك بۆ هه‌موو عێراقیانه
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند” كه‌ركوك بۆ گشت عێراقییه‌كانه به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه”.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانی ڕه‌وته‌كه‌یدا” سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در نوسیوویه‌تی” كه‌ركوك بۆ گشت عێراقییه‌كانه به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه”.
یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانی موقته‌دا سه‌در پرسیوویه‌تی” گه‌وره و فه‌رمانده‌م،ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ڕایگه‌یاندووه” كه پلان بۆ كۆنگره‌یه‌ك داده‌ڕێژن، له‌باره‌ی ئایینده‌ی پارێزگای كه‌ركوك،و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه واقیعی ئیداری پارێزگاكه به ده‌ست كورده‌وه‌یه و سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌خوازن كه‌ركوك بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان،كاردانه‌وه‌ی تۆ چییه له‌سه‌ر ئه‌و كۆنگره كه ده‌یه‌وێت كه‌ركوك بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردی؟.
له وه‌ڵامدا موقته‌دا سه‌در بۆ شوێنكه‌وتووه‌كه‌ی نوسیووه، كه‌ركوك بۆ گشت عێراقییه‌كانه به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، به‌رده‌وام له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان له‌لایه‌ن شوێنكه‌وتووانییه‌وه پرسیاری ئاراسته ده‌كرێت، و به نوسراوی فه‌رمی نوسینگه‌كانی، وه‌ڵامی شوێنكه‌وتووانی ده‌داته‌وه و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر پرسیاره‌كانیان ده‌نوسێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی