په‌رله‌مانێ عێراقێ بڕیاردا: دڤێت حكوومه‌ت ل 10 رۆژان دا دراڤێ گه‌نمێ جۆتیاران بده‌ت
خه‌ندان
په‌رله‌مانی عێراق، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا، حكومه‌تی ناوه‌ندی پابه‌ندبكرێت به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی پاره‌ی گه‌نمه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌رێی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ جوتیاران.
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا هات كه به‌شێكی گفتوگۆكانیان، تایبه‌ت بوو به‌تاوتوێكردنی كێشه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران، كه ئه‌وه‌ش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، په‌رله‌مان بڕیاری ده‌ركردوه‌و تێیدا هاتووه، ده‌بێت له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا كێشه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران چاره‌سه‌ر بكات.
به‌وته‌ی شاوه‌ێس، له‌بڕیاره‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا حكومه‌تی عێراق كێشه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران چاره‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌وكات حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیری دارایی عیراق بانگهێشتنی په‌رله‌مان ده‌كرێن بۆ لێپرسینه‌وه.
حكومه‌تی عێراق پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2015 و به‌شێكی ساڵی 2014 تائێستا نه‌داوه به‌جوتیاران، به‌وته‌ی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی، قه‌رزی گه‌نم له سه‌ر حكومه‌تی عێراق دوو ترلیۆن و 374 ملیار دیناره له‌سه‌ر حكومه‌ت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، پێشتر به‌خه‌ندانی راگه‌یاندبوو كه به‌هۆی زۆری قه‌رزه‌كانه‌وه، حكومه‌تی عێراق توانای دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی نیه له‌ئێستادا، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش بریار بدات.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق جگه له‌پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم، پاره‌ی گه‌نمی دووساڵی رابردوی ناوچه سونه‌شینه‌كانیشنی نه‌داوه له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه.
حكومه‌تی عێراق، بڕی 800 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی دووساڵی رابردوو قه‌رزاری هه‌رێمی كوردستانه‌و تائێستا، گه‌نمی ئه‌مساڵی له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رنه‌گرتووه‌و بۆ ئه‌مساڵیش، وه‌زاره‌تی بازرگانی بڕیاریداوه له‌سه‌دا 70ی گه‌نمی جوتیاران وه‌ربگرێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵ یه‌ك ترلیۆن دینار بێت.
بریارده‌ری لیژنه‌ی دارایی باسیله‌وه‌شكرد، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه چاوه‌ڕوانده‌كرێت حكومه‌تی عێراق كێشه‌ی پێدانی موچه‌ی بۆ دروستبێته‌وه، بۆیه پێناچێت حكومه‌ت توانای دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیاریش بدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی