ئەمریکا هۆشداریێ ددهتە وهلاتيێن خۆ ل سعودیە
رووداو- هەولێر
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعودیە هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی، هۆشدارییەکە لەوەدایە کە مەترسییەکی راستەقینە لەسەر ئەمریکییەکان هەیە، بە تایبەتی لەو شوێنانەی کە بیانییەکان رووی تێدەکەن وەک بازاڕ و خواردنگەو مۆڵەکان لە شاری جەددە لە سعودیە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعودیە داوا لە هاووڵاتیانی دەکات کە رێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر لەکاتی گەشتکردندا و تا دەتوانن وادە دیاریکراوەکان بۆ سەردانیکردن و دەوامکردنیان بگۆڕن، هەروەها ئەو رێڕەوانە بگۆڕن کە بەردەوام پێدا هاتووچۆ دەکەن.
لە بەشێکی دیکە بەیاننامەکەدا هاتووە ”رێگە بە هیچ فەرمانبەرێکی حکومەتی ئەمریکا لە سعودیە نادرێت، کە بە خۆیان و خێزانەکانیانەوە گەشتی ناوچەکانی ئەلقوتەیف و جازان و نەجران بکەن، یاخود بە مەودای 60 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی یەمەن نزیک ببنەوە، بەبێ مۆڵەتێکی فەرمی و ئاگادارکردنەوەی باڵیۆزخانە”.
لە ماوەی رابردوودا چەندین تەقینەوە لە سعودیە روویاندا بەتایبەت لە شاری مەدینە و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی