کونسلێ ئوردن:دنیا دزانت پێشمەرگە چەند قارەمانە و چاوان داعش شکانديه
هەولێر-KDP.info-
هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ (هەیسەم ساڵح ئەبولفەول) كونسووڵی نوێی ئوردن لە هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند سەرۆك بارزانی لە ڕەهەندێکی مێژووییەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردندا؛ بۆیە لە پەیوەندییە دەرەكییەكانماندا ئوردن خاڵی لە پێشینەیە.
بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی هێمن هەورامی و كونسوڵی نوێی ئوردن (هەیسەم ساڵح ئەبولفەول) كۆ بوونەوە؛ هەورامی لە سەرەتای دانیشتنەكەدا بە ناوی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی ئەبولفولی كرد و هاوكاری و پاڵپشتیی پارتیشی بۆ دەربڕی لە كارەكانیدا لە هەرێمی كوردستان. بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دوا ڕەوشی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدای لە دیدگای پارتییەوە بۆ شاندی میوان خستە ڕوو.
هەیسەم ساڵح دوای خۆشحاڵی دەربڕینی كە وەكو كونسوڵی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار بووە، زۆر سوپاسی سەرۆك ‘بارزانی’ـی كرد بۆ ئەو پێشوازییەی كە دوێنی لە سەلاحەدین لێی كردن. كونسوڵی نوێی ئوردن باسی ئەو قارەمانەتییەی كرد كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەبەرامبەر داعش نواندوویانە و بە داعششكێن خۆیان بە جیهان ناساند، هەروەها سوپاسی خەڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگرییان لە بەرامبەر ئەو ڕەوشە نالەبارەی ناوچەكە، كونسووڵ ئەوەشی ڕاگەیاند كە لە باری گرانی هەرێمی كوردستان تێدەگەین، چونكە ئوردنیش وەك هەرێمی كوردستان بێبەش نەبووە لە پەناهەندەی دەستی داعش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی