کارتەر:پێشمەرگەى سەرکەفتنێن مهزن ب دەست ڤه ئيناينه
ZNA- ههولێر
وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بە رۆڵی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند: پێشمەرگە لە شەڕی داعش سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.
ئێوارەی ئهمڕۆ چوارشەممە 20-7-2016 چوارەمین کۆنفرانسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە واشنتنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد.
ئاشتن کارتەر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: پێشمەرگە لە شەڕی داعش سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، بۆ شەڕی موسڵ دەبێت سوپای عێراق و پێشمەرگە هاوئاهەنگ بن.
وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتی: هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەردەوامە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاریکاری سوپای عێراق دژی داعش و ئامادەین مەشق وراهێنان بە هێزەکان بکەین دژی داعش لە عێراق و سووریا.
ههروهها گوتی: فەرەنسا کەشتی فڕۆکە هەڵگری شارل دیگۆلی رەوانەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر داعش، سەرۆک ئۆباماش بڕیاریداوە 560 سەربازی دیکە بۆ شەڕی موسڵ رەوانەی عێراق بکات.
لەو کۆنفرانسەدا کورد وەک هێزی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی داعش بانگهێشت نەکراوە، ئەوەش ناڕەزایەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی