عێراقێ دوو رۆژ کرنه بێنڤهدان
رووداو – هەولێر
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دوو رۆژی لەسەرجەم دامودەزگان کردە پشوو.
رۆژی سێشەممە 19-7-2016 لە راگەیێندراوێکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند ” بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سەدی بڕیاردرا دوو رۆژ بکرێتە پشوو”.
لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە ” رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 20-21-7-2016 لەسەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت”.
هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان كرایە پشوو.
بەپێی پێشبیینەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما بۆ سەروی 50 پلە بەرزدەبێتەوە، بۆیە ئیدارەی گەرمیان رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، 20 و 21 ی تەمموزی كردە پشوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی