نوونه‌رێ یوئێن ل عێراق:ل فه‌للوجه پێشێلکاريێن مافێ مرۆڤى هاتينه كرن
ZNA- هه‌ولێر
نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌كان له عێراق پێشێلکاریی مافی مرۆڤی له فه‌للوجه به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند.
له وتارێکدا له به‌رده‌م دانیشتنی ٧٧٣٧ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که تایبه‌ت بوو به پرسی عێراق، “یان کوبیش” نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، ئاماژه‌ی به پێداویستی زیاتری عێراق کرد بۆ ھاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی.
ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به نیگه‌رانیی ڕێکخراوه‌که‌ی کرد له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته متمانه‌پێکراوانه‌ی که پێی گه‌یشتووه له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و ھێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له کاتی ڕزگارکردنی شارۆچکه‌ی فه‌للوجه له پارێزگای ئه‌نبار.
یان کوبیش داوایکردوه ئه‌و که‌موکوڕییانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی فه‌للوجه‌دا ھه‌بوو، له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی موسڵ و ناوچه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا دووباره نه‌بێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، کۆنفرانسی کۆکردنه‌وه‌ی ھاوکاری بۆ عێراق که له ٢٠ی ئه‌م مانگه له واشنتۆن ده‌به‌سترێت نیشانه‌ی نیازی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ھاوکاریکردنی عێراق.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی