پارتی: یێ ده‌ستێ خوه درێژكه‌ته پارتیان، دێ كاڤه‌ندانێن دژوار هه‌بن
ئه‌ڤرۆ نیوز:
ئاخفتنكه‌رێ فه‌رمیێ پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌هاند، باشه په‌كه‌كه ده‌ست ژ كارێن دانه‌پالا پێزانینێن نه‌دروست بینیت. ته‌كست ل سه‌ر وێ چه‌ندێ ژی دكه‌ت كو پێدڤیه ئه‌و بزانن هه‌ر كه‌س یان لایه‌ن ده‌ستدرێژیێ بكه‌ته سه‌ر كادر و لایه‌نگرێن پارتی، دڤێت چاڤه‌رێ كاڤه‌دانێن دژوارێن پارتی بن.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
ماوه‌یه‌كه چه‌ند سایت و كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی سه‌ربه په‌كه‌كه هه‌ندێ هه‌واڵ و زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو و دروستكراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و، ناوی دۆست و لایه‌نگرانی پارتیمان دێنن بۆ له‌كه‌داركردن و ناوزڕاندنیان. بۆیه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵ و زانیاریانه هه‌ڵبه‌ستراون و دوورن له راستییه‌وه، ئامانجی په‌كه‌كه له‌و چه‌واشه‌كارییه و هێرشی راگه‌یاندنیان بۆ دوو مه‌به‌سته:
یه‌كه‌م: ره‌وایه‌تیدانه به‌و كه‌ڵه‌گایه‌تییه‌ی له گوندنشینه‌كانی ده‌كه و ناهێڵن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گوندانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌شی كه ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه دووباره چۆڵ و وێران ببنه‌وه، وه‌كو ره‌فتاری ده‌یانساڵه‌یان.
دووه‌م: بۆ ناشرینكردنی پارتیمان و نیشاندانی دژایه‌تییان بۆ ئه‌و هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ی، پارتی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
باشه په‌كه‌كه واز له‌م چه‌واشه‌كاریانه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو بێنێت و، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر كادیر و لایه‌نگرانی پارتیمان، ده‌بێ چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توندی پارتی بن.
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
14/7/2016
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی