بارزانی:هیڤيدارم پشتى جەژنێ لایەنێن سیاسیێن هەرێما كوردستانێ كۆم ببن
رووداو – هەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوە رایگەیاند “هیوادارم دوای جەژن حیزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە”.
رۆژی سێشەممە 5-7-2016 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان كرد.
لە پەیامەكەدا هاتووە “جارێكی تر جەخت لە ناوەڕۆكی پەیامەكەم بۆ حزب و لایەنە سیاسییەكان لە 23ـی 6ـی 2016 دەكەمەوە و هیوادارم دوای جەژن حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە و لەسەر ڕیفراندۆم و پەیوەندیی هەرێم و بەغدا بگەنە كۆدەنگییەكی نیشتیمانی و لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمیش چارەسەرێك بدۆزنەوە”.
دهقی پهیامهكە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بەگشتی، دەکەم.
پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا جارێكی تر جەخت لە ناوەڕۆكی پەیامەكەم بۆ حزب و لایەنە سیاسییەكان لە 23ـی 6ـی 2016 دەكەمەوە و هیوادارم دوای جەژن حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە و لەسەر ڕیفراندۆم و پەیوەندیی هەرێم و بەغدا بگەنە كۆدەنگییەكی نیشتیمانی و لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمیش چارەسەرێك بدۆزنەوە.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.
مسعود بارزانی
30ـی ڕەمەزان 1437ـی کۆچی
5ـی7ـی2016
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی