بریندارێن كه‌راده ل هه‌رێما كوردستانێ دئێنه چاره‌سه‌ركرن
باسنيۆز:
پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق، كه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌دارێكی ناسراوی سوننه‌ی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئاماده‌یی نیشان ده‌دات، سه‌رجه‌م برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه، چاره‌سه‌ر بكرێن.
خه‌میس خه‌نجه‌ر، كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌داری عێراقی، كه خاوه‌ن پرۆژه‌ی عه‌ره‌بییه له عێراق، رایگه‌یاند :” پرۆژه‌كه‌مان ئاماده‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی تێچووی سه‌رجه‌م برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده، له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگرێت”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به مه‌به‌ستی خێرا گه‌یاندنی برینداره‌كان، ئاماده‌یه له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌وه برینداره‌كان بگوازنه‌وه بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
خه‌میس خه‌نجه‌ر، له راگه‌یندراوه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه هه‌موو پێداویستییه‌ك بۆ برینداره‌كان دابین ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.
دوو رۆژ پێش ئێستا، له ناوچه‌ی كه‌ڕاده له به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ئه‌نجامدرا و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی، دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سێ رۆژ ماته‌می راگه‌یاند.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی