فەلاح مستەفا:شانازيێ دکەین هەرێما کوردستانێ دۆستێن زۆرههینه
ڤیێننا-KDP.info-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ههرێمی كوردستان دووپاتی کردەوە کە، هەرێمی کوردستان لەگەڵ بنیاتنانی پردی پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش. دهشڵێت، ”شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان خاوەن دۆستێکی زۆرە لە سەرتاسەری جیهان و بەردەوامن لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان.”
ئهم گوتانهی (فەلاح مستەفا) لهمیانهی بەشداریدا بوو لە 27ەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی کرانس مۆنتانا لە ڤیێننا. لە دانیشتنی کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوە هاوبەشەکانی بەردەم یەکێتیی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان و پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا وتارێكی دا.
(مستهفا) له گوتارهكهیدا كه ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا لە ئاستی سەرۆکوەزیران و وەزیر و کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی ئامادە بوون، باسی لە بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کرد لەگەڵ ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی کە هاتوونەتە پێش لە ڕووی شەڕ دژی تیرۆر کە ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە بە نوێنەرایەتیی جیهان لە هێڵێکی بەرگریی زیاتر لە 1000 کم دهجهنگێ و قوربانی دەدات، هەروەها زیاتر لە 1,8 ملیۆنێك و ههشتسهد ههزار ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەری سووریا ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، قەیرانی سهختی دارایی كه بەهۆی بڕیاری بەغداوه به بڕینی بەشەبودجەی ههرێمی كوردستان و دابەزینی خێرای نرخی نەوت، هەموو ئەو هۆکارانە کاریگەری زۆریان هەبووە لەسەر هەرێمی کوردستان.
هەروەها گوتی، ئەمڕۆ ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە بەیەکەوە گرێدراوە، بۆیە لە کاتی ڕوودانی هەر کێشەیەک لە هەر شوێنێکدا ئەوا کاریگەری لەسەر ناوچەکانی تر دەبێت، بۆیە لەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییو ئەوروپا پێویستە پاڵپشتیی مرۆیی و سەربازی هەرێمی کوردستان بکەن و، له زیاتر بەهێزکردنی سیستەمی دیموکراسی و ئابوورییهكهی هاوكاری بكهن.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوهی حکوومەتی ههرێم دووپاتی کردەوە کە، هەرێمی کوردستان لەگەڵ بنیاتنانی پردی پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش؛ ئێمە ئێستا شانازی بەوە دەکەین کە هەرێمی کوردستان خاوەن دۆستێکی زۆرە لە سەرتاسەری جیهان و بەردەوامن لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان.
شیاوی ئاماژەیە، باڵیۆز (ژان پۆڵ کارتیگۆن) سەرۆک و دامەزرێنەری کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی کرانس مۆنتانا، لە وتەی دەستپێکدا باسی لە قوربانییەکانی کورد کرد كه لەژێر دەستی ڕژێمی پێشووی (سەددام حوسێن)دا و، پێزانینیشی هەبوو بۆ بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی 2003ەوە تاوەکو ئێستا.
فەلاح مستەفا بە یاوەریی ئەم كهسایهتیانە بەشداری لە پانێلی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی کرانس مۆنتانا کرد، (فیلیپ ڤیانۆڤیچ) سەرۆککۆماری مۆنتینیگرۆ، (بۆیار نیشانی) سەرۆککۆماری ئەلبانیا، (ڤیستۆر ڤیۆریل پۆنتا) سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕۆمانیا، خاتوو (حەکیمە ئەلحەیانی) وەزیری ژینگەی مەغریب و (ستیڤان فولە) کۆمسیاری پێشووی باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دراوسێیەتی و فراوانبوون، (یانژۆنگ لیو) دامەزرێنەر و سەرۆکی ژووری بازرگانیی ڕێگای ئاوریشم لە کۆماری چینی میللی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی