هه‌زاران په‌نابه‌ر ل ده‌ریايا سپی ناڤه‌راست هاتنه رزگار كرن
K24 – هه‌ولێر:
ئێشكگری كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 2000 په‌نابه‌ر له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست رزگار كراوون.
به هۆی سه‌قامگیری ره‌وشی كه‌شوهه‌وا له دوو رۆژی رابردوودا قاچاخچییه‌كان ده‌ستیانكردووه‌ته‌وه به ده‌ربازكردنی هه‌زاران په‌نابه‌ر له رێگه‌ی ده‌ریاوه بۆ ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها هاتووه، چه‌ند هه‌زار هاووڵاتییه‌كی په‌نابه‌ر له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی رزگاركراوون و زۆربه‌یان له كه‌ناراوه‌كانی لیبیاوه روویان كردووه‌ته ئه‌وروپا.
خراپترین ره‌وشی په‌نابه‌ران له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانه‌وه پێی ناوه‌ته سێیه‌م ساڵییه‌وه و تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وشه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی