توركيا:داخوازا لێ بۆرينێ ژ رووسيا ناكه‌ين
كوردستان تيڤى
ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ڕوسیه‌كه له سنووره‌كانی سووریا داوای لێبوردن له رووسیا ناكات وێڕای ئه‌وه‌ی كه ڕووداوه‌كه نیگه‌رانی كردوون و رووداوێكی نه‌خوازراو بووه .
هاوكات ئیبراهیم كالن له‌باره‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ئاراسته‌ی سه‌رۆكی رووسیای كرد به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆییی ئه‌و وڵاته‌وه رایگه‌یاند په‌یامه‌كه به گشتی ئه‌رێنی بوو و داوای لێبوردن و قه‌ره‌بوو له به‌رنامه‌دا نییه و ده‌كرێت رێگایه‌ك له نێوان هه‌ردوولاماندا بدۆزینه‌وه، به‌ڵام ئێستا زووه بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ی رێككه‌وتن بده‌م.
راشیگه‌یاند كه په‌یامه‌كه‌ی فلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا ئه‌رێنی بوو . لێدوانه‌كه‌ی گوته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای ئه‌وه دێت كه ماریا زاخارۆڤ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاندبوو، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان شتێكی وای تێدا نه‌بووه كه بخرێته به‌رباس و تاوتوێ بكرێت .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو كه بۆ ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا، ئه‌نقه‌ره هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی كه مۆسكۆ داوای ده‌كات .
هه‌روه‌ها دیمیتری پێسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیاش رایگه‌یاندبوو كه په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان وه‌ك پێویستی پرۆتۆكۆڵی نێوده‌وڵه‌تی نێردراوه و ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ش به‌شێكی وای تێدا نه‌بوو كه پێویست به وه‌ڵامدانه‌وه بكات .
راشیگه‌یاندبوو كه پێویسته داوای لێبوردن بكات و قه‌ره‌بووی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بكاته‌وه . به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه له 24ی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو له سنووره‌كانی ئاسمانیی نێوان توركیا و سوریا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ گرژی تێكه‌وت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی