ته‌مموز 29, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هۆزێن ئەرەبێن مووسل، پشتگیريێ ل پێشنیازا مەسروور بارزانی دكن

مووسڵ-KDP.info-ImageThumb

هۆزە عەرەبەكانی مووسڵ، پشگیری بۆ پێشنیازی (مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان ڕاده‌یێنن و، پێیان وایە جارێكی دیكە عێراق لەژێر سێبەری مەركەزییەتدا بەردەوام نابێت.

گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا (موزاحم حەویت)، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا بۆ ئاژانسە عێراقییەكان، پشگیریی بۆ قسەكانی (مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان دەربڕی كە باسی لەوە كردبوو، عێراقی دوای داعش وەك ئێستا نامێنێتەوە و دەبێت بكرێتە سێ پارچەوە”.

(حەویت) دەڵێت: “هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا، ئەو پێشنیازانەی سەبارەت بە دابەشكردنی عێراق بۆ سێ بەشی سەربەخۆی شیعە، سوننە و كوردستان خستووەتە ڕوو، بە باشترین ڕێگەچارە بۆ كێشەكانی ئێستای عێراق دەزانن، چونكە عێراق لە ئێستاشدا دابەش بووە”.

هاوكات (سالم شەبەك)، نوێنەری شەبەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “لە دوای قسەكانی (مەسروور بارزانی)، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، پشگیرییەكی تەواو لەلایەن خەڵك و هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای مووسڵەوە بۆ قسەكانی دەكرێت و، ئێمەیش كاتی خۆی بە راشكاوانە بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانمان گوتووە كە عێراقی دوای داعش بەم شێوەی ئێستا نامێنێتەوە، چونكە دەسەڵاتی مەركەزییەت بەسەر چووە و ئەو عەقڵییەتە ڕۆیشت كە بیەوێت لە بەغداوە تا كوردستان و بەسرە فەرمان دەربكات”.

(شەبەك) گوتی: “دابەشبوونی عێراق ئێستا لەلایەن هاووڵاتیانی دەشتی نەینەواوە داوا دەكرێت و، دەخوازن ناوچەكەیان بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi