پاییزا ئيساله دێ چاوان بت؟
باسنيوز:
شارەزایەکی بواری کەشناسی چەند زانیارییەکی گرنگی لەبارەی هاتنی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ئاشکراکرد و بەپێی پێشبینییەکان پاییزی ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو فێنکتر دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/8/2022، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “بەپێی پێشبینییەکانی Accuweather بۆ پاییزی ئەمساڵی وڵاتانی ئەورووپا پێشبینی بەردەوامبوونی وشکە ساڵی و گەرمای سەروو ئاسایی دەکرێت بۆ وەرزی پاییز لە بەشێکی زۆری وڵاتانی ناوەراست و رۆژئاوای ئەورووپادا کە لەماوەی ئەم ھاوینەدا بەپێی راپۆرتەکان لەسەدا 60% ناوچەکانی کیشوەرەکە دووچاری وشکەساڵییەکی بێ وێنە بوونەتەوە ھەر لە بەرزبوونەوەی نائاسایی پلەکانی گەرما و سوتانی دارستانەکان و وشکبوونی چەندین دەریاچە و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ مردنی ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە گەرما کە ئەم گۆرانکارییانەش بەھۆی بەردەوامی ئەو سیستەمە بەرزەپەستانەیە کە بەسەر رۆژئاوای کیشوەرەکەدا باڵادەستبووە و بووەتە بە بەرستێک لەبەردەم ھاتنی ھەوای سارد و شێداردا کەتا کۆتایی پاییزی ئەمساڵ پێشبینی بەردەوامبوونی دەکرێت”.
ئاماژەشی بەوەداوە: “ئەم گۆرانکارییانەش لە ساڵانی ئەزموون کردنیدا بەگشتی بۆ وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست باشبووە ھەر لە پلەی گەرمی و بارانبارینەوە لەبەر ئەوەی ئەم سیستەمی بەرزە پەستانە رێگا دەدات ھەوا ساردەکانی باکوور بە رۆژھەڵاتی کیشوەرەکەدا جوڵە بکەن بۆیە لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا ھەر لەمانگی داھاتوو بەدواوە وڵاتانی خۆمان پلەی گەرمی زۆر بەرز نابێت و نزیک دەبێتەوە لەتێکرای ئاساییەکان یان ھەندێ ماوەش نزمتر بۆ تێکرای ئاسایی، بۆیە پاییزی ئەمساڵیش لەچاو ساڵانی رابردوو فێنکتر دەبێت، بەڵام لەڕووی بارانبارینەوە کە کۆمەڵێک ھۆکاری دیکە دۆخەکە دیاری دەکات تا ئێستا ناڕوونە کە چۆن دەبێت، بەڵام وەک پلەی گەرمی بەردەوامبوونی ئەم کەشە گەرم و وشکە لە رۆژئاوای ئەوروپا لەبەرژوەندی خۆماندا دەبێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی