تشرینی یه‌كه‌م 10, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چەند قوتابیێن كوردستانێ كارەبایه‌كا نوو و دۆستا ژینگەهێ بەرهەم دئينن

چەند قوتابیێن كوردستانێ كارەبایه‌كا نوو و دۆستا ژینگەهێ بەرهەم دئينن

باسنيوز:

چەند قوتابییەكی ئامادەیی پیشەسازیی هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستایەكیان بە دوو پڕۆژە و بەبێ بەكارهێنانی هیچ سەرچاوەیەكی وزە، كارەبا بەرهەم دێنن، كە یەكێك لە پڕۆژەكان هەوای ئۆتۆمبێل لە شەقامەكان دەگۆڕێت بۆ وزەی كارەبا.

عەلی خالید، قوتابیی ئامادەیی پیشەسازی هەولێر، كە یەكێكە لە خاوەنی بیرۆكەكان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێمە گرووپێك لە قوتابییانی ئامادەیی پیشەسازی، چەند بیرۆكەیەكمان هەیە، لەوانە بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەوا و بەبێ هیچ سەرچاوەیەك تەزووی كارەبا بەرهەم دێنین ،كە بە تێچووی كەم و كوالێتیی باشە”.

قوتابییەكان بیرۆكەیەكی تریشیان هەیە، كە لە رێگەی سووڕانی چەند ماتۆڕێك، تەزووی كارەبا بەرهەم دێنن.

ئەو باسی لە پڕۆژەكەیان كرد و گوتی: “داینەمۆیەك و ماتۆڕێكمان هەیە بە پاترییەكەوە بەستراون، كە وەكوو سولفی ئۆتۆمبێلە، ئەوكات سووڕانەوەی ماتۆڕەكە دەبێـت و كارەبامان پێ دەدات، بەبێ پشتبەستن بە هیچ سووتەمەنی و سەرچاوەیەك، لە هەمان كاتدا دۆستی ژینگەشە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi