ئۆمیگا 3 بەرگريێ بەرامبەر نەخۆشیێن شێرپەنجێ زێده دكت
باسنيوز:
توێژینەوەیەكی تازەی پزیشكی دەریخستووە كە خواردنی ئۆمیگا 3 كاریگەری لەسەر بە هێزبوونی بەرگری لەشی مرۆڤ هەیە.
بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی هارفاری ئەمریكی کە تاقیكردنەوەیەكی پزیشكی لەسەر گیانەوەری مشك کردووە و دەركەوتووە كە پێدانی ئۆمیگا 3 بەو گیانەوەرە هۆكارێكبووە كە بەرگرییەكەی بەهێزتر بێت.
توێژینەوەكە باسیشی لەوە كردووە كە ئۆمێگا 3 خانەكانی لەشی مرۆڤ بەهێز دەكات بە تایبەت ئەوانەی كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هاتوون، بە خواردنی ئۆمیگا 3 خانەكانی لەشیان لە رووی بەرگرییەوە بەهێزتر دەبێت.
شایانی باسە باشترین خواردن بۆ دەستكەوتنی ئۆمیگا 3 كە توێژینەوەكە ناوی بردووە بریتیە لە ماسی و چەرەزات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی