حوزه‌یران 23, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

به‌رشلۆنه‌ کار بۆ گرێبەسته‌كا مه‌زن دکت

به‌رشلۆنه‌ کار بۆ گرێبەسته‌كا مه‌زن دکت
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا ئیسپانی، گواستنەوەی هێرشبەرێکی بەتوانای کردووەتەوە ئامانج و کارکردن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەستیپێکراوە.

میدیای ئیسپانیا و سەرچاوەکانی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە دەڵێن ” بارسێلۆنا بیر لە گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو دەکات، بۆ ئەوەی هێڵی پێشەوەی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزتربکات، بەتایبەت کە یاریزانەکە لە یانەی چێڵسی هەست بە نائارامی دەکات و دەیەوێت لە یانەکە بڕوات.”

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت “هێرشبەرە بەلجیکییەکە یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی کە لە پلانەکانی یانەکەدایە و کارگێڕیی یانەکە بەباشی کار بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات.”

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لوکاکو لە چێڵسی دڵخۆش نییە و بەدوای یانەیەکی دیکەدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە، بۆیەش وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە دەکرێت لە دەرەوەی یانە لەندەنییەکە بێت.

ناوی لوکاکو بە یانەی ئینتەرمیلانەوە بەستراوەتەوە و میدیای بەریتانیا دەڵێت ” لوکاکو ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو یانەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە.”

لوکاکو گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی تاوەکو هاوینی 2026 دەبێت، یانە لەندەنییەکە دوای سزادانی بەهۆی ئەوەی لەلایەن رۆمان ئەبرامۆڤیچەوە خاوەنداریەتی دەکرێت، کەوتووەتە بارودۆخێکی خراپەوە و بەشێکی زۆری ئەو یاریزانانەی گرێبەستەکانیان تەواو دەبێت، بەدوای یانەی نوێدا دەگەڕێن و داوایان لە بەڕێوەبەرەکانیان کردووە، بۆ ئەوەی رێگەیەک بۆ رۆیشتن لە یانەکە بۆیان بدۆزنەوە.

بیرکردنەوەی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی هالاند لەکاتێکدایە، ئەگەر ئەو یانەیە نەتوانێت ئێرلینگ هالاند بباتە ریزەکانی کار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، یان جواو فێلیکیس یانیش مارکۆس راشفۆرد دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi