ئاب 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل هیندستانێ هەر خێزانه‌كا زێده‌ترى دوو زارۆكان هه‌بن.. بزانە چی لێ دكن

ل هیندستانێ هەر خێزانه‌كا زێده‌ترى دوو زارۆكان هه‌بن.. بزانە چی لێ دكن

وشه‌:

“منداڵی زۆر مەخەنەوە، ئەگینا سزا دەدرێن”، ئەوە راگەیاندنی گەورەترین ویلایەتی هیندستانە، كاتێك یاسادانەرانی ئەو ویلایەتە خەریكی تاوتوێكردنی یاسایەكن بەوەی ئەو خێزانانەی زیاتر لە دوو منداڵیان هەیە، رێگەی دامەزراندنیان لە كەرتی گشتی پێ نەدرێت، ئەوەیش لە چوارچێوەی هەڵمەتێك بۆ كۆنترۆڵكردنی وەچەخستنەوە.

وەك رۆژنامەی “تایم”ی بەریتانی باسی كردووە، ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵی بەرپرسانی ویلایەتی ئۆتار برادیشی هیندستانییە، كە ژمارەی دانیشتوانی 220 ملیۆن كەسە، بۆ ناچاركردنی دانیشتوان بۆ كۆنترۆڵكردنی خواستی وەچەخستەوەیان بۆ رێگرتن لە كۆتاهاتنی خۆراك و پێویستییە پزیشكییەكان.
هیندۆسەكان موسڵمانان بە فرەژنی و زۆری وەچەخستنەوەی بەمەبەست تۆمەتبار دەكەن
بەپێی رەشنووسی یاسای پێشتیازكراو، سزاكانی تر بریتین لە رێگرتن لە زیادكردنی مووچە و بەرزكردنەوەی پلەی وەزیفی و كەمكردنەوەی باج لەسەریان، جیا لە رێگرتن لە خۆكاندیدكردنیان بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی، هەروەها بڕینی بۆری گواستنەوەی تۆواوگ دوای یەكەم منداڵ، جیا پێشكەیشكردنی هاندان بۆیان بە دابینكردنی چاودێری تەندروستی بێ بەرانبەر بۆ منداڵانیان تا تەمەنی 20 ساڵ.

ئان میشال، دادوەر و سەرۆكی لیژنەی حكوومەت كە پڕۆژەكەی ئامادە كردووە دەڵێت، داهاتی ویلایەتەكە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان خەریكە تەواو دەبێت، لە بوارەكانی تەندروستی و خۆراك و دامەزراندن، لەوكاتەی ساڵانێكە پارتی بەهاراتیا جاناتای هیندۆسی كە لە حكوومەتی هیندستان و ویلایەتەكە باڵادەستە، موسڵمانان بە فرەژنی و زۆری وەچەخستنەوەی بەمەبەست تۆمەتبار دەكات، بەشێوەیەك ژمارەیان لە هیندۆسیییەكان زیاتر بێت.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان، پێشبینی دەكرێ لە 2022 هیندستان پێش چین بكەوێتەوە و ببێتە گەورەترین وڵاتی نیا لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە، ئێستە ژمارەی دانیشتوانی دنیا 7.3 ملیار كەسە و پێشبینی دەكرێ لە 2050 ببێتە 9.7 ملیار و لە 2100 ببێتە 11.2 ملیار كەس.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi