چینێ بكارئينانا ڤاکسینێ سینۆڤاك بۆ زارۆكان پەسهند كر
رووداو دیجیتاڵ
چین بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای سینۆڤاکی بۆ کەسانی تەمەن 3 تا 17 ساڵ پەسندکرد.
لەم کاتەدا هەڵمەتی کوتان لە چین تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان 18 ساڵ بەرەوسەرەوەیە و تا ئێستا 723 ملیۆن و 500 هەزار قورچکە ڤاکسین لەو وڵاتە لە خەڵک دراون.
یین وەیدۆنگ، سەرۆکی کۆمپانیای سینۆڤاک بایۆتێک بە میدیای فەرمی چینی راگەیاند، کاتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان بۆ منداڵان بەندە لەسەر ئەو خشتەیەی کە حکومەتی دایدەڕێژێت.
هەروەها گوتیشی، سەرۆکی کۆمپانیای سینۆڤاک بایۆتێک لە هەڵمەتی کوتاندا گرنگی زیاتر بە پێگەییشتووەکان دەدرێت، چونکە ئەوان زیاتر لە منداڵەکان لە مەترسیی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنادان.
ئەنجامە سەرەتاییەکانی قۆناخی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوەکان پێشانیدەدەن، ڤاکسینەکە بەرگری بۆ کەسانی تەمەن 3 تا 17 ساڵان دروستدەکات و کاریگەرییە لاوەکیەکانیشی مامناوەندن.
هاوکات کۆمپانیایەکی دیکە بە ناوی سینۆفارم کە بە هەمان شێوەی سینۆڤاک ڤاکسینێکی دوو قورچکی دروستکردووە، بڕیاریداوە داتاکانی پێشکێشی حکومەتی چین بکات بۆئەوەی بڕیاری لەسەر بدات کە ئایا بۆ منداڵان گونجاو دەبێت یان نا.
ڤاکسینێکی دیکە کە کۆمپانیای سانسینۆی چێنی بەرهەمی هێناوە، لەم کاتەدا تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە تا چەند دەتوانێت منداڵانی تەمەن شەش تاوەکو 17 ساڵ لە تووشبوون بە کۆرۆنا بپارێزێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی