چاوان دێ ژ مۆبایلێ دوور كه‌ڤى؟
وشه:
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا، مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان بوون به به‌شێكی لێك نه‌پچڕاو له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكدا، ته‌نانه‌ت گه‌ڕان به‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووه به ئالووده‌بوون و زۆر كه‌س له جیهانی ڕاستی دێته ده‌ره‌وه و زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌و جیهانه‌دا خه‌رج ده‌كات، ئه‌مه‌ش زیاتر پیاوانی گرتووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌میشه جێی گله‌یی هاوسه‌ره‌كانیانن.
ئه‌م گرفته له ماڵه‌وه، هه‌میشه بووه‌ته هۆی تێكچوون یان گرژیی پێوه‌ندیی خێزانی و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رز ببێته‌وه بۆ كێشه‌ی گه‌وره‌تر، به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، مۆبایل و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هۆكارێكی ترن بۆ جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، چونكه له بایه‌خدان به یه‌كتری كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند ڕێگه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ت دوور بخه‌یته‌وه له مۆبایله‌كه‌ی:
– پێوه‌ندیی به‌رده‌وام
كاتێك ده‌بینی هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌رقاڵی مۆبایله‌كه‌یه‌تی و ئاگای له ده‌وروپشتی نییه، به پرسیار و گفتوگۆیه‌كی گرنگ لێی نزیك ببه‌ره‌وه كه ناچار بێت وه‌ڵامت بداته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی دیواری نێوانتان بڕمێ و پردێكی باشتر دروست بێت.
– ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاتی به‌كارهێنانی مۆبایل
ده‌كرێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر كاتێكی دیاریكراو تا هه‌ردووكتان تێیدا ئازاد بن له به‌كارهێنانی مۆبایل و چوونه ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا له‌و كاته‌دا پێوه‌ی سه‌رقاڵ بن و ته‌واوی كاته‌كانی تر پێكه‌وه بن.
– وه‌ك ئه‌و مه‌كه
زۆرێك له خانمان، كاتێك ده‌بینن مێرده‌كانیان سه‌رقاڵی مۆبایله‌كه‌یه‌تی، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه و وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵوێست، خۆیان به مۆبایله‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن و ئاگایان له چوارده‌وریان نامێنێ، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ناچاری بكات واز بهێنێ، ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌لی ده‌داتێ به مۆبایله‌كه‌یه‌وه سه‌رقاڵ بێت.
وازهێنان له مۆبایل بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو
هه‌ندێك جار ده‌توانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕێك بكه‌وێ كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، بۆ نموونه چه‌ند ڕۆژێك هیچتان مۆبایل به‌كار نه‌هێنن، بۆ ئه‌مه‌ش قه‌ره‌بووی یه‌كتر به به‌خشینی ساتێكی خۆش بكه‌نه‌وه و پێكه‌وه بچن بۆ گه‌ڕان یان پیاسه‌یه‌كی باخچه یان هه‌ر شتێكی تر، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گرنگیی مۆبایل له‌لاتان كه‌م بكاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی