عێراقێ ژ ئيرانێ بر
رووداو – هه‌ولێر
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 و ئاسیای 2023، ئه‌مڕۆ ئێواره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 2-1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی برده‌وه.
یارییه‌كه له بری به‌سڕه، له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كرا و تێیدا گۆڵه‌كانی عێراق موهه‌ننه‌د عه‌لی “میمی” و عه‌لا عه‌باس له خوله‌كه‌كانی 11 و 90 تۆماریانكرد، تاكه گۆڵی ئێرانیش ئه‌حمه‌د نوروڵڵا له خوله‌كی 24 تۆماریكرد.
یارییه‌كه ئاستێكی به‌هێزی هه‌بوو، جه‌ماوه‌رێكی زۆریش ئاماده‌یبوون، به تایبه‌تی هانده‌رانی عێراقی له ئوردن.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌دا یاریزانی ئێران مه‌سعود شوجاعی له خوله‌كی 81 به كارتی سوور كرایه‌ده‌ره‌وه.
یارییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بوو، كه به‌م بردنه‌وه‌یه عێراق به 10 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ خۆی پاراست و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووش له‌گه‌ڵ به‌حرێن، هه‌ر له ئوردن یاریی ده‌كات.
هه‌ر له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ هۆنك كۆنگ و به‌حرێن به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون.
ئێستا له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا، عێراق به 10 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، به‌حرێن به 8 خاڵ دووه‌مه و ئێرانیش هه‌ر به 6 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدا مایه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی