50 ساڵ بسەر پەیدابوونا ئینتەرنێتى دهربازبوون
باسنيوز:
ئەم هەفتەیە 50 ساڵ بەسەر پەیدابوونی ئینتەرنێت تێپدەپەرێت و یەكەم وشەش كە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئاڵۆگۆری پێكرا وشەی (LOL) بوو.
ماڵپەری( ئەلحورە) بابەتێكی لەسەر یۆبیلی زێڕینی ئینتەرنێت بڵاوكردووەتەوە نووسیویەتی دوای تێپەربوونی 50 ساڵ لەسەر پەیدابوونی ئینتەرنێت ئێستا بەرهەمەكەی ئەوەیە 1.73 ملیار ماڵپەر لە جیهاندا هەیە.
بەپێی ئەو ئامارانەی كە لەلایەن دامەزراوەی جیهانی ( ئینتەرنێت لایڤ ستاتس) بڵاوكراوەتەوە لە یەك چركەدا ئەمانەی خوارەوە لە ئینتەرنێتدا ڕوودەدەن:-
لە هەر چركەیەكدا ( 81142 ) زانیاری دەگۆردرێتەوە و( 78196 ) گەڕان بە ناو گۆگڵ دەكرێت ( 81145 ) سەیری گرتە ڤیدیۆ دەكرێت هەروەها لە هەر چركەیەكدا 2.8 ملیۆن نامەی ئەلیكترۆنی فرێ دەدرێتە ناو Spam و 8709 تویت دەكرێت لە هەر چركەیەكدا 949 پۆست لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاودەكرێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی